ئاستی هه‌نارده‌كردنی زێڕ له توركیاوه بۆ ئێران زیاد ده‌كات و وه‌زیری ئابووری ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێران له ساڵی 2012 دا به بڕی 6.5 ملیار دۆلار ئاڵتونی له توركیا كڕیوه.
زه‌فه‌ر چاغلایان وه‌زیری ئابووری توركیا ئاشكرایكرد: كۆماری ئیسلامی ئێران له مانگی كانوونی دووه‌م تا مانگی ته‌شرینی دووه‌می 2012، به بڕی 6 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار ئاڵتونی له توركیا هاورده كردووه، له كاتێكدا كۆی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌بواری زێڕ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له ساڵی 2011 دا ته‌نها 54 ملیۆن دۆلار بووه.
وه‌زیری ئابووری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه وڵاته‌كه‌ی به بڕی 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار ئاڵتونی هه‌نارده‌ی ئیمارات كردووه.