(مەسەلەی جەوهەری بۆ ئێمە ئەوەیە كڕیارەكان چۆن تەماشامان دەكەن چونكە كۆمپانیاكەمان ئەو شتە دەخاتە بەردەست كە كڕیار دەیەوێت بیكڕێت، ئەمە جگە لەو خزمەتگوزاری و پێداویستیانە بەكارهێنەر پێویستیەتی).
كاتێك باسی كۆمپیوتەر دەكەین، ئەوا مایكڵ دێڵ دەزانێت باسی چی دەكەین، دەزانێت بەكارهێنەر پێویستی بەچییە، ئەو دابینی دەكات.
ئەو دامەزرێنەری كۆمپانیای دێڵ ئینی دروستكەری كۆمپیوتەر و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنییەتی.
مایكڵ دێڵ بۆ یەكەمجار لە تەمەنیدا لە تەمەنی پازدە ساڵیدا كۆمپیوتەری بینیووە. ئەو كات دەستی دایە ئەپڵ دوو … هەڵیوەشاند، پارچە پارچەی كرد و سەرلەنوێ بەستییەوە، چونكە ئەو پێی وابوو كە دەتوانێت جارێكی تر بیبەستێتەوە.
ئەو خەریكی خوێندن بوو لە زانكۆی تەكساس كاتێك دەستی دایە دامەزراندنی كۆمپانیایەك و ژوورەكەی خۆی لە بەشی ناوخۆیی خوێندكاران كردە ئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیا و ناوی نا پی سی لیمتد بۆ فرۆشتنی كۆمپیوتەرەكانی ئای بی ئێم.
پێی وابوو ئەگەر راستەوخۆ كۆمپیوتەر بە كڕیار و بەكارهێنەر بفرۆشێت زیاتر لێیان تێدەگات و پێداویستییەكانیان دەزانێت و دەتوانێت چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی بدۆزێتەوە.
دێڵ لە تەمەنی 19 ساڵیدا وازی لە زانكۆ هێنا و سەرقاڵ بوو بە فراوانكردنی كۆمپانیاكەیەوە كە دواتر ناوەكەی گۆڕی بۆ دیڵ كۆمپیوتەر كۆرپورەیشن.
لە سەرەتای ساڵانی نەوەتدا، ئەو كۆمپانیایەی كردە فرۆشیاری كۆمپیوتەر و پارچەكانی، بەڵام دیڵ پێی وابوو ئەو كاتە سەركەوتنی زیاتر بەدەستدەهێنێت كە بەرهەمەكە راستەوخۆ بە بەكاربەر بفرۆشێت.
سەرەڕای كۆمەڵێك گیروگرفتی سەرەتا، دێڵ هەنگاوەكانی بڕی و بووە یەكێك لە سەركەوتووترین دروستكەرانی كۆمپیوتەر لە جیهاندا… فرۆشتنی كۆمپانیاكەی گەیشتە 49 ملیار دۆلار لە ساڵی 2004 دا كە قازانجەكەی دەگەیشتە سێ ملیار دۆلار.
لە ساڵی 2003 دا، وەبەرهێنەرانی دێڵ كۆبوونەوە و رێكەوتن لەسەر ئەوەی ناوەكەی بگۆڕن بۆ دێڵ ئین، چونكە چیتر بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە تەنها بە دروستكردنی كۆمپیوتەرەوە نەوەستایەوە.
لە ساڵی 2002 دا، دێڵ دەستی كرد بە گەڕان لە بازاڕی ئامرازەكانی دەنگ و رەنگ و تەرفیهی ناوماڵ و پاشان تەلەفزیۆنی دروست كرد و دواتریش رادیۆیەكی گوازراوەی دیجیتاڵیی دروست كرد.
بەڵام دێڵ وەك هەمیشە ئامانجی ئەوە بوو ببێتە خاوەنی باشترین لە پیشەسازی تەكنەلۆژیای زانیاری.
كۆمپانیای دێڵ ئین بووە كۆمپانیایەكی فرە رەگەز و زیاتر لە 88 هەزار كرێكاری هەیە و خەریكی دروست كردن و گەشەپێدان و فرۆشتنی كۆمپیوتەری كەسی و بەرهەمی ترە… كۆمپانیای یەكەمە لە پیشەسازی زانیاری كە بەرنامەی پێویستی هەبێت بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی بەرهەمەكانی ، جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەشی لە ساڵی 2006 دەست پێكرد و بەهۆیە خەڵاتی نێودەوڵەتی لە لایەن یەكێتی نێودەوڵەتی دووبارە بەكارهێنانەوە وەرگرت، چونكە بەشداری كارە لە زیادكردنی هەست كردن بە لێپرسراوێتی.
(ئاسانكاریمان بۆ بەكارهێنەرانمان لەسەرتاسەری جیهان كردووە كە كۆمپیوتەرەكانیان دووبارە بەرهەم بهێننەوە بەكەمترین تێچوون، ئەوەش بە پشتگوێخستنی ئەوەی كۆمپیوتەرەكە هی چی كۆمپانیایەكە. بەو جۆرە دەتوانین دوو سەد و حەفتا و پێنج ملیۆن جونەیه لە كۆمپیوتەری بەكارهاتووی كڕیارەكانمان تا ساڵی 2009 بەدەست بهێنینەوە، ئەو بەرنامەیەش بەكارهێنەران دەهێنێتە پاڵمان بەو ئومێدەی جیاوازییەكی باشتر دروست بكەین).
لە ساڵانی هەشتاكان و نەوەتەكاندا، دێڵ گەشەی بە كۆمپانیاكەی دا تا ببێتە گەورەترین كۆمپانیای فرۆشیاری كۆمپیوتەر لە جیهاندا و لە هەموو سەردەمێكدا، لە ساڵی 2008 دا دێڵ بووە دووەم گەورە فرۆشیاری كۆمپیوتەر لە دوای ئێچ پی.
لە میانی پیشەكەیدا، چەندین نازناوی بەسەردا بڕاوە. وەك پیاوی ساڵا، بەڵێندەری ساڵا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ساڵا. توانیشی 17 ملیار دۆلار لە ساڵی 2008 دا كۆبكاتەوە، بەڵام وەك هاوپیشەكانی تری بواری تەكنەلۆژیای زانیاری، دێڵ بە راستی بلیمەتە.