خوێندكارێكی پارێزگای سلێمانی یەكەمی هەرێمە

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) ئاشكراكردو رایگەیاند ئەو خوێندكارەی لەبەشی زانستی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە لەسنوری پارێزگای سلێمانیە.

ئێوارەی  24ی تەموزی 2017، لەهۆڵی دیڤانی شاری هەولێر، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 ئاشكراكردو رایگەیاند: رێژەی دەرچوونی خوێندكارانی بەشی زانستی لەسەر ئاستی هەرێم 36.86% بوە، هەروەها وێژەیی 34%، نۆی بنەڕەتیش 61% بووە.

لەبارەی ئەو خوێندكارانەی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە، رایگەیاند: خوێندكار محەمەد زانا مەجید لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەبەشی زانستی تێكڕای نمرەكانی 100% بووەو بۆتە یەكەمی هەرێم.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: خوێندكار بێخاڵ نەعمال كەریم لەسنوری پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەبەشی وێژەیی تێكڕای نمرەكانی 100% بووەو بۆتە یەكەمی هەرێم و ئارام عومەریش لەبەشی پیشەی كە لەسنوری ئیدارەی گەرمیانە یەكەمی هەرێمە.

لەبارەی نۆی بنەڕەتیشەوە، وتی: خوێندكار سەدا جەعفەر كەریم نەبی لەسنوری پارێزگای هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەم بووە.


PUKmedia