لەبری ریال تمەن دەبێتە دراوی رەسمی ئێران


 حكومەتی ئێران بریاریدا تمەن وەك دراوی رەسمی كارپێكراو بناسێنێت و بیكاتە جێگرەوەیەك بۆ دراوی ریاڵ لە وڵاتەدا .

بەپیی هەوالێكی ئاژانسی ئێرناش بریارەكە لەمیانەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا بە سەرۆكایەتی حەسەن روحانی دەركراوەو لەگەڵیشدا ئەو بابەتانە گفتوگۆی لەسەر كراوە كە پەیوەستن بە یاسا داراییە كارپێكراوەكان لەو ووڵاتەدا.

ئەم بریارەی حكومەتی ئێرانیش لە كاتێكدایە كە دەیەوێت لەو تەنگەژە ئابورییە رزگاری بێت كە بەهۆی بەرزی رێژەی هەڵئاوسانەوە دروست بووەو بەوشێوەیەش سفرێك لە دراوە نوێكە لادەبرێت و بەهای هەر تمەنێك دەكرێتە 10 ریاڵ.

بریاریشە پاش پەسەندكردنی بریارەكەی حكومەتی تاران لەلایەن ئەنجومەنی شورای ئیسلامیەوە  كاركردن بەدراوی تمەن بەو شێوە تازەیەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.