ئەو باجەی لە شۆفێران وەردەگیرێت نادرێتە ژینگە

ئەو باجەی بەناوى (ژینگە)وە لە شۆفێران وەردەگیرێت لەکاتى بەناوەوە کردن یان نوێکردنەوەى ساڵانەى ئۆتۆمبێل نادرێتە دەستەى ژینگە.

نزیكەی دو ساڵە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەركردوە بۆ ئەوەی هەر ئۆتۆمبێلێك لە كاتی نوێكردنەوەی ساڵانەكەی یان كردنی بە ناوی كەسێكی دیكەوە، دەبێ باجی ژینگە بدات، هەرچەندە بڕیارەکە بۆ وەرگرتنى پارەکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕێک لەو پارەیە نەدراوەتە لایەنى پەیوەندیدار بۆئەوەى بۆ خزمەتکردنى ژینگەى کوردستان سودى لێوەربگیرێت.

لوقمان شێروانی، وتەبێژی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم، لەوبارەیەوە دەڵێت:”ئەو پارەیەی بە ناوی ژینگەوە وەردەگیرێت دەبێت تەنها لە (20%)ی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بێت و ئەوەی دەمێنێتەوە سندوقی ژینگە پشكی تێدا هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەدراوەتبەئێمە نەدراوە”.