ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت شكست و لاوازی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان پیشینەی مێژووییان هەیە و پەیوەندی بەو قەیرانە ئابووریەوە نیە كە چەند ساڵێكی كەمە لە هەرێمی كوردستان دروست بووە.
ئاراس عەبدولكەریم ئهندامی ئهنجومهنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی”لاوازی و شكستی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان پێشینەیەكی مێژووییان هەیە و كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پێشخستنی ئەو كەرتە تەنها بیانوو خۆدزینەوەیە لە چارەسەر بەڵكو بابەتەكە پەیوەندی بە بێ پلانی حكومەتەوە هەیە .
وتیشی” قەیران و گەمارۆ ئابووریەكان زۆر جار بە سوود بۆ وڵاتان دەشكێتەوە و ئەو وڵاتانە زیاتر خۆیان تۆكمە دەكەن و پێداچوونەوە بە كەموكورتیەكاندا دەكرێت كەچی لە هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە نیە”.
ئاراس عەبدولكەریم راشیگهیاند: ڕاستە قەیرانی دارایی حكومەت قەرزی كشتوكاڵی و پیشەسازی ڕاگرتوە بەڵام لە پاش قەیرانەكەشەوە لە لایەن بازرگانان و كەرتی تایبەتەوە كارگەی گەورەی وادروستكراوە كە پێش قەیرانەكەش بونیان نەبووە .