به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی ڕیفراندۆمه‌وه ترسى ئه‌وه له‌ئارادایه داواكاریی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌بودجه‌ی ته‌واوكاریی عیراق پشتگوێبخرێت و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت”ده‌بێت خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیاران و ده‌رمان و به‌شه‌خۆراك یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه”.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بهSNNی راگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ته‌واوكاریی ساڵی 2017ی عیراق له لیژنه‌كه‌یان مشتومڕی له‌سه‌ره‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران دژی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه‌ن.
وتیشی”وه‌ك كورد پێداگیریی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان له‌ناو پڕۆژه یاساكه‌دا ده‌كه‌ین، كه‌بریتییه له‌پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران و ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان”.
به‌وته‌ی بڕیارده‌ره‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی، ترسیان هه‌یه له‌خه‌رجنه‌كردنی ئه‌و پارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌هه‌رێمه‌وه هه‌یه‌و وتی”كاردانه‌وه‌كانی پرسی ڕیفراندۆم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نیه‌تی به‌غدا دروستكردوه”.
راشیگه‌یاند:ئه‌گه‌ر له‌پڕۆژه یاساكه‌دا داواكاریی نوێنه‌رانی كورد پشتگوێبخرێت، ئه‌وه ئاماده‌نین ده‌نگ به‌پڕۆژه‌یاساكه بده‌ین.
وتیشی”په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانیش تێبینی زۆریان هه‌یه‌و به‌هۆی نه‌بوونی ورده‌كاریی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه عیراق كردویه‌تی، بۆیه داوا ده‌كرێت پڕۆژه‌یاساكه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت”.