جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی فەرمانگەی كشتوكاڵی كوردستان ڕایگەیاند، ساڵانە (21) هەزار تۆن گوێز بەرهەم دێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، (موحەمەد سێپەری) جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی فەرمانگەی كشتوكاڵی كوردستان رایگەیاندووە، بەرهەم هێنانی گوێز لە كوردستان دوو ئەوەندەی ناوچەكانی تری وڵاتەو هەموو ساڵێك (21) هەزار تۆن گوێز دێتە بەرهەم.
ناوبراو راشیگەیاندووە، لە (7.5) دۆنم باخی گوێز لە پارێزگای كوردستان پێنج هەزارو (155) دۆنمی بەری هەبووە.
ناوبراو باسیشی لەوەكرد كە هەندێ جار بەهۆی سەرمای بەهارەوە زیانێكی زۆر دەگاتە باخەكانی گوێز.
سێپەری راشیگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا (350) دۆنم گوێزی پێوەندی، (19) دۆنم چندلرو (130) دۆنم سەرلقكاری كراوە.