سەرۆکی ژوور: بازرگانانی سلێمانی تەنھا پشتیان بە تورکیا و ئێران نەبەستووە

سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد ئاماژە بەوە دەکات بازرگانان لەشاری سلێمانی بۆ ھێنانی کەل‌و پەل‌و مادە خۆراکیەکان تەنھا پشتیان بەتورکیاو ئێران نەبەستووە، بەڵکو لەتەواوی وڵاتان خۆراک‌و شتومەک هاوردە دەکەن.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند” کاری بازرگانیی لەشاری سلێمانی بەڕێژەیەکی زۆر گەشەی کردوە، بازرگانان لەتەواوی وڵاتانەوە کاری بازرگانی دەکەن‌و پێداویستیەکانی هاوڵاتیان ھاوردە دەکەن”.

وتیشی” کاری بازرگانانی سلێمانی تەنھا لەگەڵ ئێران و تورکیادا نیە، بەڵک لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان هەر لەئاسیاوە بگرە تا دەگات بەئەوروپاو ئەمریکاو ئەفریقا جموجۆڵی بازرگانی چالاکە”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا بازرگانان خۆیان بە شوێنێکەوە نابەستنەوە بۆ کاری بازرگانی، بەڵکو بازرگانان پەلیان ھاویشتووە بۆ تەواوی وڵاتانی جیھان، ئەو وتی “بە بەشداریکردنیان لەپێشانگا گەورەکانن وڵاتانی ئەوروپاو عەرەبی، پەیوەندییەکی تۆکمەیان لەگەڵ بازرگانانی تەواوی جیهان دروستکردوەو لەهەوڵی ھاوردەکردنی کاڵان بە بەکوالێتی باش”.

وتیشی “لەشاری سلێمانی بازرگانان بەشێوەیەکی فراوان کاریان ڕێکخستووە بۆ ھێنانی پێداویستیەکانی بازاڕ”.