له‌ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاسای “دوو منداڵ” له چین، حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار له‌دایكبوون تۆماركراوه.
به‌مه‌ش بەراورد بەهه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7.8 له‌دایكبوون زیادیكردووه.
كۆمسیۆنی ته‌ندروستی و پلاندانانی خێزانی چین رایگه‌یاند، له‌پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌ی له‌دایكبوون بەراورد بەهه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7.8 له‌دایكبوون زیادیكردووه.
له‌كاتێكدا حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا له‌دایكبوون، جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه رێژه‌ی سه‌دا 58ی ئه‌و منداڵانه منداڵی یه‌كه‌می خێزانه‌كانیان نه‌بوون.
له ساڵی 2016دا كه یاسای “یه‌ك منداڵ”ی تێدا هه‌ڵگیرا، 17 ملیۆن و 860 منداڵ له‌دایكبوون.
دانیشتوانی چین كه له كۆتایی 2015دا ملیارێك و 370 ملیۆن بوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له 2030دا ئه‌و ژماره‌یه بگاته ملیارێك و 450 ملیۆن.
له ساڵی 1970كاندا به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گه‌شه‌ی دانیشتوان له وڵاتی چین یاسای “یه‌ك منداڵ” ده‌ركرا و به‌وپێیه خێزانێك بۆی نه‌بوو له منداڵێك زیاتری ببێت. به‌پێی یاساكه ئه‌و خێزانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر منداڵی یه‌كه‌میان كچبێت، رێگه‌ی پێده‌درا منداڵێكی دیكه‌شی ببێت.