240 هەزار گەشتیار لەهەرێمی كوردستان‌و عیراقەوە چونەتە توركیا

وەزارەتی گەشتیاری  توركیا رایگەیاندوە: لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 240 هەزار گەشتیار لەهەرێمی كوردستان‌و عیراقەوە سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی كولتوورو گەشتوگوزاری توركیا، لە سەرەتای ساڵی 2017وە لە 100 وڵاتی جیهانەوە 8 ملیۆن‌و 762 هەزارو 509 گەشتیار سەردانی توركیایان كردووە، بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران بەرێژەی لەسەدا 5 پۆینت 5 زیادیكردووە.

ئامارەكان ئەوەشیان رونكردۆتەوە: گەشتیارانی روسیا پشكی شێریان لەو ژمارەیە بەركەوتووەو لەو ماوەیەشدا 928 هەزارو 376 گەشتیاری روسی سەردانی توركیایان كردووەو بەراورد بەساڵی رابردوودا بەرێژەی سەدا 86 زیادیان كردووە.