سلێمانی … ژمارەیەك پلەی وەزیفی دادەمەزرێن

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەمەبەستی دامەزراندنی ژمارەیەك پلەی وەزیفی ئاگاداریەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیانیش دەتوانن لەڕێگەی لینكی ماڵپەڕی فەرمی فڕۆكەخانەكەوە فۆڕم پڕبكەوە. 

بەپێی نوسراوێكی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كە ماڵپەڕی فەرمی فڕۆكەخانەكەوە بڵاوكراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی كارئاسانیكردن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمی فڕۆكەخانەیە بكەن‌و  بەپێی پسپۆڕی و مەرجەكان فۆڕمی دامەزراندن وەربگرن و دوایی پڕكردنەوەی بۆیان بینێرنەوە. 

داواشدەكات، لەگەڵ گەڕانەوەی فۆڕمەكەدا چەند پێداویستیەك بنێرن، لەوانە ئەو بڕوانامەی كە دەینێرن پێویستە نمرەكانی تێدا نوسرابێت، لەگەڵ ناردنی ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی. ڕاشیگەیاندووە، دوا كات بۆ وەرگرتنی داواكاریەكان 2ی ئابی 2017یە.
 
له‌رێگایی ئه‌م لینكه‌وه‌ فۆرم پركه‌نه‌وه‌