سەرۆکی ژوور : کێشەی خۆراک لە بازاڕدا نیە و ھەموو شتێک زۆرە


سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی خۆراك له‌بازاردا نیه‌ و هه‌موو شتێك به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌سته‌به‌ر كراوه‌ . 
له‌گەڵ ئەوەی باس لەوەدەکرێت بازاڕەکان خواستیان لەسەر زۆربووە و ھاوڵاتیان زیاتر پێداویستی دەکڕن، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ھەموو پێداویستیەکان زۆرن و بەردەوامیش شمه‌ك ھاوردە دەکرێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” بازرگانان بەردەوامن لەکاری بازرگانیان وە ھیچ کێشەیەکی بازرگانی نیە ھەموو پێداویستیەک لەبازاڕدا زۆرە و ھیچ شتێک کەم نیە”.

ڕاشیگەیاند ” بازرگانان بەردەوامن لەھێنانی شتومەک و ھیچ کێشەیەک لەکاری بازرگانی لەسەر سنورەکان دروست نەبووە ھەموو شتێک بەباشی دێتە کوردستانەوە و بازرگانانیش بەردەوامن لە ھێنانی ھەموو خۆراکێک و پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان”.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ھەرێمی کوردستان لەئێستادا سەرقاڵی بانگەشەی ڕیفراندۆمە و ھاوڵاتیان پەنا بۆ کڕینی شتومەک دەبەن لەترسی ئەگەری داخستنی سنورەکان ، ژووری بازرگانیش ئەو مەترسیانە لەئێستادا ڕەت دەکاتەوە.