چەند ملیۆن دۆلارێك لەكاتی گواستنەوەی لەهەرێمەوە بۆ توركیا دەبرێت

چەند ملیۆن دۆلارێك لەكاتی گواستنەوەی لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا لەلایەن كۆمەڵێك چەكدارەوە براوە.

ئەو بڕە پارەیە لەلایەن كۆمپانیایەكی گوێزەرەوەی دراو لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا لەرۆژی 2ی ئەم مانگە گوازراوەتەوەو لەكاتی گەیشتنی بەسنووری باكووری كوردستان لەنزیك شارۆچكەی سلۆپی لەلایەن كۆمەڵێك چەكدارەوە براوە.


بەشێك لەمیدیا توركییەكان باسیان لەوە كردووە، كە بڕە پارەكە حەوت ملیۆن دۆلار بووەو بەشێكی تریش باس لەوە دەكەن، هەشت ملیۆن نیو دۆلار بووە، كە سەرجەمی پارەكە لەناو ئۆتۆمبیلێك بووەو لەلایەن ئەو چەكدارانەوە براوە.

میدیاكان باسیان لەوە كردووە، تائێستا چەند كەسێك بەتۆمەتی بردنی پارەكە دەستگیركراون، بەڵام لەسەر ئەو كەسانە ساغنەبووەتەوەو دواتر ئازادكراون‌و لێكۆڵینەوەش بەردەوامی هەیە.
 
 
 
 sharpress