هێڵی ئاسمانی عیراق فرۆكە كۆنەكانی نوێ دەكاتەو بەم نزیكانەش دوو فرۆكەی نوێی نەفەر هەڵگری لە جۆری بۆینگ بە دەست دەگات.
لەوبارەیەشەوە سامر كەریم بەرێوەبەری كشتی هێلی ئاسمانی عیراق رایگەیاند: كە كۆمپانیاكەیان لە گەڵ كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكیدا گرێبەستێكی بۆ كرینی 45 فرۆكەی نوێی نەفەرهەڵگر ئێمزاكردوەو تائێستاش لەو ژمارەیە 16 فرۆكەی بۆینگی بەدەست گەیشتووە.
وتیشی: بریارە كۆتایی ئەم مانگەو لەچوارچێوەی گریبەستەكەدا 1 فرۆكەی نوێی نەفەر هەلگر بە دەستی هێڵی ئاسمانی عیراق بگات و ئەوی دیكەشیان بكەوێتە مانگی ئابەوە. ئاشكراشیكرد كە كۆمپانیاكەیان سەرقاڵی خۆ رێكخستنەوەو نوێكردنەوەی بەشەكانێتی و لەئێستاشدا خاوەنی 32 فرۆكەی نوێی قەبارە جیاوازە كە باشترین خزمەتگوزاری لەلایەن ستافەكانیان پێشكەش دەكرین.