له‌شارى هه‌ولێر یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی هاوبه‌شی پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى و كوردستان به‌ڕێوه چوو، به‌رپرسی ژووری بازرگانیى ئه‌ڵمانی و كوردستانی ده‌ڵێ، ئامانجمان ناساندنى ژینگه‌ى كار و وه‌به‌رهێنانی كوردستانه به پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانیا.
ئامانجێكى تری كۆنفراسه‌كه، خستنه‌ڕووى هاریكاری نێوان ئه‌ڵمانیا و كوردستان بوو له پێشخستنى ژێرخان به‌گشتى، هاوكات ره‌خساندنى هه‌لى وه‌به‌رهێنان.
له كۆنفراسه‌كه‌دا كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كان و پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنانى كوردستان و شاره‌زایانى ئابووری به‌شدارییان كردبوو، ژینگه‌ى ئابووریی هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌رباس كه مه‌به‌ست لێى به‌ستنى پێوه‌ندی راسته‌وخۆ بوو له‌گه‌ڵ پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌ڵمانى.
له كۆنفراسه‌كه‌دا كونسڵى ئه‌مه‌ریكا پێشنیازى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى هاریكاری كرا بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون و ئاڵوگۆڕكردنى بیروڕا له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان خرایه ڕوو. نه‌سرین خه‌لیل پێشنیازه‌كه‌ى كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا به گرنگ ده‌زانێ و ده‌ڵێ كار ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره.
نه‌سرین خه‌لیل به‌رپرسی ژووری بازرگانیى ئه‌ڵمانى- عێراق و كوردستان رایگه‌یاند، “ئامانجیان ناساندی ژینگه‌ى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى كوردستانه به بازرگان و كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانی تا بزانن گرفت و به‌ربه‌سته‌كان چین، تا زانیاری‌یان له‌سه‌ر دۆخى ئابووری و ته‌ناهی هه‌بێت، دواتر كۆنفراسێك له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا ساز ده‌كه‌ین و دواتریش دوو كۆنفراسی تر له به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى دیارترین گرفته‌كانى به‌رده‌م بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌ڵمانى بۆ كاركردن له كوردستان، نه‌سرین ئاماژه‌ى به‌وه دا كه رۆتین و نه‌بوونى بانك بۆ پێدانى قه‌رز به پڕۆژه‌كان دیارترین كێشه‌كانن.
نه‌سرین ئاماژه‌ى به دابه‌زینى ئاستى وه‌ربه‌رهێنان و بازرگانى ئه‌ڵمانیا له عێراق و كوردستان دا كه پێش هاتنى داعش، قه‌باره‌ى ساڵانه‌ى بازرگانی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار بوو، ئێسته بۆ ملیارێك دۆلار دابه‌زیوه. ئه‌وه‌شی وت، “هه‌نگاوى یه‌كه‌ممان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كه‌یه بۆ ئاستى پێشتر، دواتر هه‌وڵى زیادكردنى ده‌ده‌ین. ژینگه‌ى كوردستان باشه و ده‌توانین ئاستى بازرگانى به‌رز بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئامانجێكى دوورتری كۆنفراسه‌كه به‌رده‌وامیدان و هێنانى كۆمپانیا و كارگه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ كوردستان له رێى یه‌كترناسین و پێوه‌ندی دروستكردن به راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌وان و وه‌به‌رهێن و كۆمپانیا بازرگانییه‌كانى كوردستان”.