سێ ساڵە ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە سلێمانی پەکخستوە، لەکاتێکدا زەوى بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە.
محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی ریگهیاند؛ ماوەی سێ ساڵە روبەری (550) دۆنم زەوی بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە سلێمانی تەرخانكراوە، بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی لەسەر نەدراوە، كە (67) دۆنمیان قەرەبوی تێدایە.
بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی ئاماژەى بەوەکرد؛ ئێستا کە قەرزی پیشەسازی نەماوە، حكومەتیش وەك پێویست زەوی بۆ پرۆژە پیشەسازییەكان تەرخان ناكات و ئەوەش وایكردوە كەرتی پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی سستی زۆر بەخۆیەوە ببینێت.
ئەوە لەکاتێکدایە دەیان پڕۆژە لە سلێمانى بەپاساوى قەیرانى داراییەوە راگیراون و پەکخراون.