ئاگاداری ئەو بازگانان و كۆمپانیاو وەبەرهێنەران دەكەین كە فۆڕمی گەنجینەیان پڕكردۆتەوە سەردانی ژوورەكەمان بكەن بۆ نوێ كردنەوەی پێناسەكانیان، وەئەو بازرگانانەی فۆڕمی گەنجینەیان پڕنەكردۆتەوە دەیانەوێت سودمەند بن لە پڕۆژەی گەنجینە بازرگانییەكانی شاری سلێمانی سەردانی ژوورەكەمان بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت و نوێ كردنەوەی پێناسەكانیان.
ئاگاداری ئەو بازرگانانە دەكەین كە ئەندامێتیان لە ژوور بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە نوێ نەكردۆتەوە. دەتوانن سەردانی ژوورەكەمان بكەن بە مەبەستی نوێ كردنەوەی پێناسەكانیان و لێخۆشبوون لەو بڕە پارانەی ساڵانی ڕابوردویان، وەرگرتنی رسوماتی تەنها یەك ساڵ.