به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی گۆڤارێكی به‌ریتانی كه ڕه‌وشی ئابووری عێراقیی تاووتوێكردووه، له‌ساڵی (2013)دا عێراق ده‌بێته یه‌كێك له‌و (10) وڵاته‌ی كه ئابورییه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ده‌كات.
گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست)ی به‌ریتانی ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌رچاوی له‌سه‌ر عێراقییه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی پسپۆڕانی بواری ئابووری لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ گه‌شه‌ی ئابووری عێراق هه‌یه، له‌كاتێكدا كه ڕه‌وشی سیاسی‌و ئه‌منیی تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت.
(مه‌حما خه‌لیل) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێیوایه، كاتێك ئابووری عێراق ده‌گاته ئه‌و ئاسته، له‌كاریگه‌رییه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه.
(عه‌باس غالبی) پسپۆڕی ئابووری ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، عێراق ناتوانێت بگاته ئه‌و ئاسته، چونكه ئابووری عێراق له‌ژێر كاریگه‌ری ڕه‌وشی سیاسییدایه، كه ڕێگه به‌وه‌به‌رهێنان نادات.