شێخ ناجی عیزه‌دین، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران باس له كۆبوونه‌وه‌یان ده‌كات له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه تێیدا چه‌ند بڕیارێكی نوێ خراوه‌ته‌ڕوو تایبه‌ت به خه‌رجكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، قوباد تاڵه‌بانی پێی راگه‌یاندون پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران زیاد ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی سلێمانی.
له كۆبونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی داوای چیتان كرد و بڕیاری چی درا؟ ئایا هیچ به‌ڵێنێكی پێدان؟
شێخ ناجی عیزەدین: ماوه‌ی 3 ساڵه به‌به‌رده‌وامی داوای ته‌رخانكردنی بودجه و ئاسانكاری ئیداری و دارایی ده‌كه‌ین بۆ به‌ڵێنده‌ران، بۆ ئه‌وه‌ش پێنج نوسراومان ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی كه تازه‌یه له 25/8ی ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا مانگانه 10ملیۆن دۆلار بدرێت به به‌ڵێنده‌ران، ماوی 2 مانگه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مانگه‌ش پاره‌كه له وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری خه‌رجكردنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام هێشتا دابه‌شنه‌كراوه داوامانكرد ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاتر بكرێت، چونكه كه‌مه بۆ به‌ڵێنده‌ران و بووژاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی پێداین به‌پێی توانا ئه‌و بڕه زیاد بكه‌ن، سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ناوچه جیاجیاكان كه پێشتر پێی ده‌وترا پترۆدۆلار و پرۆژه‌كانی پێ جێبه‌جێ ده‌كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاردرا مانگانه به‌جیا 5 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینبكرێت و بدرێت به خاوه‌نی پرۆژه‌كان، مانگی یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكرا به‌ڵێنده‌رانی ناوچه جیاجیاكان ده‌توانن بۆ ئه‌م مانگه‌ش له 8%ی ئه‌و پارانه وه‌ربگرن كه له‌لای حكومه‌ته.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر چی تر ڕه‌زامه‌ند بوو؟ بۆچی له‌گه‌ڵیدا باستان له‌وه نه‌كردووه پرۆژه‌كانی سلێمانی به‌ته‌واوی وه‌ستاون و دۆخی بازاڕ له ئاستێكی خراپدایه؟ ئه‌گه‌ر باستان كردووه وه‌ڵامی ئه‌و چی بووه؟
شێخ ناجی عیزەدین: به‌رده‌وامین له داواكردن، به ئامار له‌گه‌ڵیدا باسمان كرد كه چه‌ند به‌ڵێنده‌ر له سلێمانی مایه‌پوچ بوون باسی ئه‌وه‌شمان كردوه ئه‌و ڕێكاره ئیداریانه به‌ته‌واوی به‌ڵێنده‌رانی بێزار كردوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڵێنده‌ران ناچاربوون چه‌كه‌كانیان به بێ به‌ها یان به نیوه قیمه‌ت بفرۆشن له‌پێناوی قه‌رز و نه‌خۆشی، له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه كرد له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كاندا كۆده‌بێته‌وه، دواتر وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه.
تاچه‌ند ئومێدتان به قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه، تا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانتان بداته‌وه و پرۆژه‌كانی سلێمانی بكه‌ونه‌وه كار؟
شێخ ناجی عیزەدین: هه‌رچه‌ند بڕیاره‌كان و ته‌رخانكردنی بووجه له ئاستی خواستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام هه‌رچه‌نده كه‌م بێت ناچارین به‌دوایدا بڕۆین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین، ئومێدیشمان هه‌یه، هه‌ركاتێك حكومه‌ت بودجه بۆ پرۆژه ته‌رخان بكات به‌ڵێنده‌ران ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه.
بۆچی داواتان نه‌كرد بودجه بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی ته‌رخان بكرێت تا دووباره كاریان تێدا بكرێته‌وه؟
شێخ ناجی عیزەدین: به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌مان داواكاری، یه‌كه‌م رۆژی قه‌یرانه‌كان پێمان راگه‌یاندوه كه نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س سوودمه‌ند ده‌بن له پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران، ئه‌گه‌ر دووباره پرۆژه‌كان بخرێنه‌وه‌كار كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و دۆخی هاوڵاتیان، ئه‌ركی ئێمه‌یه داكۆكی له پرۆژه‌كانی سلێمانی بكه‌ین، به‌ڵام پێموانییه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پلانێك دابێت تایبه‌ت بێت، به سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رده‌چێت به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان پلان داده‌نرێت كه له 43%ی بودجه بۆ سلێمانی و له 57% بۆ دهۆك و هه‌ولێره، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بودجه به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران دابه‌شده‌كرێت و ده‌ست به پرۆژه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه بودجه بۆ به‌ڵێنده‌ران زیاد ده‌كه‌ن و له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتوون كه زوڵمیان لێكراوه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن پرۆژه‌كان بخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ.
پێتانوانیه جیاوازی له خه‌رجكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌راندا ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی؟
ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رپرسه له پاره دابه‌شكردن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازیم به‌دی نه‌كردووه له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ر پارێزگایه‌ك بیه‌وێت بودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ته‌رخانبكات ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ناكاته‌سه‌ر كۆی پرۆژه‌كان، له‌گه‌ڵ 3500 پرۆژی په‌كخراو له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان قیاس ناكرێت.
ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه چه‌نده كه مایه‌پوچ بوون؟ چه‌ند هه‌زار كه‌س به‌هۆی وه‌ستانی پرۆژه‌كان بێكار ماونه‌ته‌وه له 3 ساڵی ڕابردوودا؟
شێخ ناجی عیزەدین: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی لای ئێمه‌یه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نزیكه‌ی 850 كۆمپانیا له سلێمانی مایه‌پوچ بوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه نزیكه‌ی 110 هه‌زار كه‌س بێكار ببن، به ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س كردووه.
بڕی كۆی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران چه‌ند كه لای حكومه‌ته؟
شێخ ناجی عیزەدین: یه‌ك ملیار دۆلاری پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران له لای حكومه‌تی هه‌رێمه.
موسڵ ئازادكرا ده‌وترێت زۆربه‌ی به‌ڵێنده‌ران ڕوو له‌و شاره ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كاری بیناسازی، تاچه‌ند ئه‌مه ڕاسته؟
شێخ ناجی عیزەدین: زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ئێستادا له هه‌وڵی كاركردندان له موسڵ ده‌كه‌ونه سنوری هه‌ولێر و دهۆكه‌وه، به‌هۆی نزیكی تێكه‌ڵبوونیان، سلێمانی له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا په‌یوه‌ندی و جموجوڵی زۆری هه‌یه.
دواڕۆژ