هەرێم و ئێران ڕێككەوتنامەیەكیان واژۆ كرد

بەڕێوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت: هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر چەند بڕیارێك بۆكارئاسانی بازرگانی نێوانیان ڕێككەوتن و لەڕۆژی یەك شەممەوە دەرگای مەرزی نێودەوڵەتی باشماح بەڕووی بارهەڵگرە عێراقیەكاندا دەكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست سایتی ژووری بازرگانی کەوتووە ڕایگەیاند: لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێككەوتنامەیەكمان واژۆكرد كەخۆی لەكەم كردنەوەی كرێی بارهەڵگرەكان دەبینێتەوە هاوشێوەی مەرزەكانی دیكە و بەدواداچوون و ڕێكخستنی نرخەكان بە پێی دووری شارەكان بە كیلۆمەتر و چارەسەركردنی كێشەی بارهەڵگری عەلوەو با رهەڵگری گەراج بە پێی فەرمانی پارێزگای سلێمانی كە لیژنەیەكی پێك هێناوە ولیژنەكەش لەو بارەوە پێشنیارو بڕیاری داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لەڕێككەوتنامەكەی نێوانیاندا ئەوەش هاتووە: گفتوگۆكردن دەربارەی چارەسەركردنی كێشەی ئۆتۆمبیلی شەخسی كە خاوەنەكەی بە مەبەستی گەشتیاری دەیباتە دیوی ئێران بەڵێنیاندا كاری جدی بكەن لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەری بكەن و چارەسەر كردنی كێشەی بارهەڵگری كۆنتینەری ئێرانی و تەنكەرو ڕێكخستنیان بە شێوەی خشتە ی ڕۆژانە لە پێناو خێراكردنی و كارئاسانی كردنی بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئێران ئەوەش لە پێناو كارا كردن و چالاك كردنی كاروباری بازرگانی لە نێوان هەردوولادا و هێنانی مریشك لە ووڵاتی ئێران بە بەڕادو بە شێوەیەكی یاسایی و نرخی گونجاو لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی هێنانی مریشك و جگەر بە شێوەی قاچاخی و نا تەندروست و بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی دانیشتوانی شاری پێنجوێن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكە بەڕێوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەش هاتووە: هێنانی گاز لە ووڵاتی ئێران بۆ شۆفێرانی بار هەڵگری عێراقی و دابەش كردنی ڕۆژانە بەسەر بار هەڵگرەكاندا بە نرخێكی گونجاو لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی كۆمەڵگای دەروەزەی باشماخدا دەبێت و بڕیاردرا ڕۆژی یەك شەمە كە دەكاتە بەرواری 2017/7/23 دەرگای مەرزی نێودەوڵەتی باشماح لە بەیانیان كاتژمێر 5:30 دەقیقەی بەڕووی بارهەڵگرە عێراقیەكاندا بكرێتەوە و جموجوڵی بازرگانی و بارهەڵگر تا كاتژمێر (12)ی شەو بەردەوام دەبێت و كاروباری گومرگیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

لەخاڵێكی دیكەی بەڕێوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا ئەوەش خراوەتەڕوو: گفتوگۆكرا لەسەر چۆنیەتی هاوردە كردنی سوتەمەنی كە پێویستە بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بێت و وێنەیەك لە ڕێنمایی وەزارەت درا بە گومرگی باشماخ ئێران تاوەكو بازرگانەكانی هەردوولا ئاگادار بن و بە پێی ڕێنمایی و مواسەفاتانە بهێنن وە هەر بازرگانێك لا بدات سزا دەدرێت و گفتوگۆ لەسەر ڕاگرتنی بارهەڵگری كۆنتینەرو تەنكەری ئێرانی لە ناو گەراجی باشماخدا كراو پیاچونەوە بە نرخی وەستاندنی بكرێت و بە لیژنە نرخەكان دیاری بكرێت لە لایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە.