ئیداره‌ی ئاسایشی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هه‌ڵگرتنی لاپ‌تۆپ كه له گه‌شتی راسته‌وخۆ له سعوودیه‌وه بۆ ئه‌مریكا جێبه‌جێده‌كرا هه‌ڵگیراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی لاپ‌تۆپ، ئیداره‌ی ئاسایشی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره نوێیەكه په‌سه‌ند كراوه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئیداره‌ی ئاسایشی گواستنه‌وه و ئه‌مریكادا هاتووه “فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جدده رێوشوێنی ئه‌منیی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر. ئیدی گه‌شتیاران ده‌توانن به ئامێری ئه‌لیكترۆنیيه‌وه گه‌شت بكه‌ن”.
باس له‌وه كرا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م قه‌ده‌غه‌ی لاپ‌تۆپ له‌و گه‌شته راسته‌وخۆیانه‌ی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه به‌ره‌و ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درین هه‌ڵبگیرێت.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له 21ی ئاداری رابردوودا، بڕیاری دا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی مۆبایل و ئامێری ئه‌لیكترۆنی گه‌وره له‌كاتی گه‌شتی نۆ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاوه راسته‌وخۆ گه‌شت بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه ئه‌گه‌ر رێوشوینی ئه‌منی به‌رز بگیرێته به‌ر ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هه‌ڵگرتنی لاپ‌تۆپ هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌شدا له 5ی ته‌مووزدا ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی تورك هه‌ڵگرت.