زیاتر لە یەك تۆن “گازۆ” لەسلێمانی لەناو دەبرێت 18/07/2017 112 Views زیاتر لەیەك تۆن “گازۆ” بەهۆی خراپبوونی پێكهاتەكەیەوە لەسلێمانی لەناوبراو خاوەنەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە. لەماوەی رابروودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی یەك تۆنو 400 كیلۆ گرام گازۆدا، كە پاش سێ جار پشكنین دەركەوت گونجاو نییە بۆ خواردن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێكی لیژنەكە. لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، سەرەڕای خراپی ئەو مادەیە خاوەنەكەی بەنیازبووە لەئامادەكردنی شرینیدا بەكاریبهێنێت. خالید محەمەد سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی خراپبوونی پێكهاتەكەیەوە پاش ئەوەی سێ جار پشكنینی بۆ كراو دەرنەچوو لەپشكنین لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا گازۆكە لەناوببرێتو خاوەنەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە. خالید محەمەد راشیگەیاند “هاوشێوەی هەموو ئەو خواردنو مەوادانەی، كە دەستیان بەسەردا دەگیرێت هەموو بڕە گازۆكە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە”. zer01 18/07/2017