زیادەڕۆییەکانی عەلوەی سلێمانی لادەبرێن

خاوەن نوسینگەو قاتعەکانی عەلوەی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە کەلەماوەیەکی کەمدا زیادەڕەویەکانیان لاببەن و سەرۆکی لیژنەی قائیمقامیەت رایدەگەیەنێت ئاستەنگی ھاتوچۆیان دروست کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە 2017.7.18  سیروان جلال سەرۆکی لیژنەی عەلوەی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند: ئەو نوسینگەو قاتعانەی کە زیادەرەویان کردۆتە سەر شەقام و شوێنە گشتیەکانی عەلوەکە، ئاگادار کراونەتەوە کە لە ماوەی تەنھا 10 ڕۆژدا زیادە ڕۆییەکان لاببەن کە بونەتە ئاستەنگ و گرفتی ھاتوچۆی بەردەم ھاوڵاتیان .  


سەرۆکی لیژنەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە پێویستە سەرجەم خاوەن نوسینگەو قاتعەکان پابەندی ڕێنماییەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی بن، بە پێچەوانەوە توشی سزای یاسای دەبن.