به‌هۆی ئه‌و فشاره ئابوریه‌ی خراوه‌ته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، هێزه‌كانی سوپای پاسداران، فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان دروستكردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌قه له چه‌ندین كۆڵبه‌رو كاسبكارانی سنووره‌كه كراوه، به‌هۆیه‌وه، (37) هاوڵاتی كوردی سنوره‌كانه‌وه كوژراون.
له‌ساڵی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان دروستكردووه‌و ته‌قه‌یان له‌كۆڵبه‌رو كاسبكارانی سنوور كردووه، به‌هۆیه‌وه (37) هاوڵاتی كوردی دانیشتووی گونده‌كانی سنوری شاره‌كانی (پیرانشار، مهابادو بانه)و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه كوژراون، كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون.
به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا‌و ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، نزیكه‌ی (40) كۆڵبه‌ر بریندار بوون، جگه له‌وه‌ی زیانێكی زۆری مادی به‌و كۆڵبه‌رانه گه‌یشتووه.