شارەوانی سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاری تاپۆكردنی هەموو خانوانە دراوە كە دەكەونە ناو هەرمی گوندەكانەوەو هەواڵی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانیشدا رەتدەكاتەوە.
ئەندازیار سامان مەحمود جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بریاری تاپۆكردنی هەموو ئەو یەكەی نیشتەجێبونانە دراوە، كە دەكەونە ناو هەرمی گوندەكانەوەو نەخشەی پەسەندكراویان هەیە، لەئێستاشدا تەنها میكانیزمی جێبەجێكردنیان ماوە.
وتیشی، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە باس لە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەنو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە هیچ بریارێك لەو بارەیەوە نەدراوە.