عیراق : خاوه‌نی 90 تۆن یەدەكی زێره‌

بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكرد، یەدەكی زیڕی بانكەكەیان گەیشتۆتە 90 تۆن، پەرلەمانتارێكی كوردیش تەئكید دەكاتەوە، بانكی ناوەندی عیراق، هەرێمی كوردستانی لەو زێرە بێبەش كردووە.
ئەیسەر جەبار وتەبێژی بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا كۆی یەدەكی زێری بانكەكەیان گەیشتۆتە 90 تۆن، بەو شێوەیەش عیراق لە پلەی 37 جیهان‌و حەوتەمی وڵاتانی عەربیدایە، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ساڵی 2012دا خاوەنی تەنها 30 تۆن زێڕ بووەو لەو ماوەیەشدا یەدەكی زێر 3 هێند زیادیكردوە.
لای خۆشیەوە نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق تەئكیدی كردەوە، لەو یەدەكی زێرەی بانكی ناوەندی هەیەتی هەرێمی كوردستان خاوەنی پشكی لەسەدا 17ە، بەڵام بانكی ناوەندی عیراق هەرێمی كوردستانی بێبەش كردووەو پشكەكەشی داگیر كردووە.
رونیشیكردەوە، لانی كەم هەرێمی كوردستان خاونی 4 تۆن زیڕە لەو یەدەكی زێڕەی كەلەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە دیاریكراوە.