لەشاری سلێمانی كاركردن لەژمارەیەك پڕۆژە دەستی پێكردەوە


 سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لەبەڵیندەران‌و خاوەن كۆمپانیاكان دەكات، بەمەبەستی بەشداریكردنیان لەجێبەجێكردن‌و وەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان، سەردانی شاروانی بكەن‌و دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بكەنەوە.

ئەندازیار سامان مەحمود جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، مژدانە بەهاوڵاتیان‌و دانیشتوانی شاری سلێمانی دەدات لە دووبارە بەگەڕ خستنەوەی پرۆژەكان، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەبەڵیندەران‌و خاوەن كۆمپانیاكان دەكات، سەردانی شاروانی بكەن‌و دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بكەنەوە.