ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی هه‌رێم، بریتییه له (یه‌ك) ترلیۆن‌و (684) ملیار‌و (900) ملیۆن دینار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كورتهێنانه‌كه به‌دوو ڕێگه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
(عومه‌ر سدیق) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، پێشبینیده‌كرێت بودجه‌ی گشتی ساڵی (2013)ی هه‌رێم، (یه‌ك) ترلیۆن‌و (684) ملیار‌و (900) ملیۆن دینار كورتبهێنێت، وتیشی:”كورتهێنانه‌كه به‌دوو ڕێگه پڕده‌كرێته‌وه، یه‌كه‌میان گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه له‌ساڵی (2007)ه‌وه تاوه‌كو ئائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه نه‌دراوه”.
سه‌باره‌ت به‌ڕێگه‌ی دووه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌رێم، عومه‌ر سدیق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ڕێگه‌ی دووه‌م بریتییه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجییهكانو زیادكردنی داهاته‌كان.