كارگە حكومیەكان بەهاوبەشی كەرتی تایبەت بەگەڕدەخرێنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی داوە بە وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی، بۆ ئەوەی كارگە حكومیە لەكار كەوتووەكان بەگەڕبخاتەوە. 

(ئاراس ڕەوف) بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێم راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە، كارگە‌و زەوی‌و موڵكەكانی حكومەت كە لەئێستادا بەكارنایەن‌و هیچ سودێكی ئابووریان نییە، بەهاوبەشی كەرتی تایبەت بەگەڕبخرێنەوە، ئامانجیش لەو هەنگاوە زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی‌و زیادكردنی هەلی كارە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. 

سەبارەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییش وتی، لەئێستادا كارەكانی لیژنەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، زیاتر گرنگی پێدەدرێت‌و لەگەڵ بەغداش لە هەماهەنگیدان.