ئەو ماددانەی لەسلێمانیەوە ھەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەماوەی شەش مانگدا بڕوانامەی بۆ چەندین مادەکردووە کە لە سلێمانیەوە بۆووڵاتانی دراوسێ و عەرەبی چونەتە دەرەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی شەش ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی شەھادەی مەنشەئی کردووە بۆ بڕی یەک ملیۆن و ٢٧٨ ھەزار تەن نەوتی ڕەش کەچۆتە دەرەوە وە سێ ھەزار و ٣٤٠ تەن قوتوی ئەلەمنیۆم بۆ خواردنەوە گازیەکان لە کاگەیەکی گەورەی سلێمانی دروست دەکرێت و دەڕواتە دەرەوە ، وە ٦ ھەزار تەن لە قیری ڕەش وەبڕی ٣٨٥ تەن ڕۆنی ئۆتۆمبیل ھەناردەکراوە”

وتیشی” ھەزار و ٦٤ تەن کیسی چیمەنتۆ چۆتە دەرەوە بڕی ٧٩ تەن بنێشتی کوردی و ٧٩ تەن مازوو وە ٢ ھەزار و ٧٥٠ باڵندەی جۆراو جۆر و ٤٠ تەن بەرھەمی ئاسن و ٦٣ تەن بۆری پلاستیک و ٢٣٨ ھەزار و ٨٠٠ کیلۆ شیرینی لەلایەن ئێمەوە شەھادەی مەنشەئی بۆ کراوە و ڕۆشتووە”

شەھادەی مەنشەئ مەرجە بۆ ھەر بەرھەمێک کە لەناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت بکرێت کە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت لە ڕێگەی ژووری بازرگانیەوە ڕەزامەندی لەسەر دەرێت و پاشان ڕێگەی ڕۆشتنی پێدەدرێت.
 
ئەو مادانەی لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت و ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت بۆ ئێران و تورکیا و وڵاتە عەرەبیەکان دەڕوات بەپێی کاری کۆمپانیاکان و ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.