به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاگاداریه‌ك ده‌داته‌ هاوڵاتیان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ گۆڕینی‌ ره‌نگی‌ ئاودا په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ “هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌ شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ین هه‌ر كێشه‌یه‌كیان له‌ گۆڕینی ڕه‌نگی ئاو یان كوالیتی ئاودا بینی به‌زووترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ یان سه‌ردانی ئاوی سلێمانی بكه‌ن”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: “دڵنیایی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ كوالیتی ئاوی پڕۆژه‌كانمان”.

ئه‌م ئاگادارییه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڵاتیان گله‌ییان له‌و ئاوه‌ كرد كه‌ دابه‌شكراوه‌ و باسیان له‌ گۆڕینی‌ ره‌نگ ئاوه‌كه‌ كرد.