نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ، گالاکسی ئێس ٨، کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی تێدایە کە تا ئێستا لەسەر مۆبایلی ئایفۆن نییە. با پێکەوە سەیرێکیان بکەین.
سکانەری رەنگینەی چاوەکانی هەیە بۆ کردنەوەی قوفڵی مۆبایلەکە و کردنەوەی فۆڵدەرە ئەمینەکان. سامسۆنگ پێی وایە ئەم رێگایە سەلامەتترە لە پەنجەمۆرەکەی ئایفۆن، بێگومان هەمووان دەزانین ئایفۆن تەنها پەنجەمۆری هەیە.
کردنەوەی قوفڵ بە ناسینەوەی دەموچاو لە رێگەی سێلفییەوە. ئەمە لە سکانەری رەنگینەی چاوەکان و پەنجەمۆر خێراترە.
شاشەی گەورەتر. گالاکسی ئێس ٨ خاوەن شاشەیەکی ٥.٨ ئینجە، گالاکسی ئێس ٨ پلەس شاشەکەی ٦.٢ ئینجە. ئایفۆن ٧ شاشەکەی ٤.٧ ئینجە و ٧ پلەس ٥.٥ ئینجە.
گالاکسی ئێس ٨ دەتوانێت بە ئامێری تەختەی شەحنی وایەرلێس بارگاوی و شەحن بکرێت. هەروەها تایبەتمەندی شەحن کردنی خێرای هەیە و ئامێرەکە خێراتر شەحن وەردەگرێت. هەرچی ئایفۆنە شەحن کردنی وایەرلێس و خێرا شەحنکردنی نییە.
دەتوانیت هێدفۆنی ستاندار بۆ گالاکسی ئێس ٨ بەکاربهێنیت لەبەر ئەوەی شوێنی سەرە کێبلی هێدفۆنی ئاسایی هەیە، لە کاتێکدا ئەپل شوێنی سەرە کێبلی لە ئایفۆن ٧ لابرد و تەنها دەتوانیت هێدفۆنی سەرە شانە بەکاربهێنیت.
بەرنامەی دانی پارەی کرێدیت لەسەر ئامێری خوێندنەوەی کرێدیت کارتی موگناتیسی هەیە.
گالاکسی ئێس ٨ خاوەن بەرنامەی (ڤیرتیوال ریالیتی VR) تایبەت بە خۆیەتی. ئایفۆنیش دەتوانێت هەمان کار لەگەڵ هێدسێتی VR بکات بەڵام بەشێک نییە لە بەرنامەکانی.
گالاکسی ئێس ٨ حەساسی ترپەی دڵی هەیە لە دواوەی ئامێرەکە. ئایفۆن تەنها ترپەی دڵ دەژمێرێت ئەگەر کاتژمێری ئاپڵت هەبێت.
دەتوانیت گالاکسی ئێس ٨ بدەیت لە شاشە، کیبۆرد و ماوس لە رێی ئامێری نیشتنێکی تایبەتەوە و دواتر دەتوانیت ڤێرژنی کۆمپیوتەری مۆبایلەکە لەسەر کۆمپیوتەرێکی ئاسایی بەکار بهێنیت. ئاپڵ تەنها شاشەکە دەداتە ئامێرێکی دیکە، نەک لە رێی ئامێرێکی دیکەوە کاری لەسەر بکەیت.
(بیکسبی) یاریدەدەری دیجیتاڵی سامسۆنگ رێگات پێدەدات وێنەی کەرەستەی راستەقینە بگریت و راستەوخۆ لەوبارەیەوە زانیاری پەیوەندیدارت پێدەدات، وەکو شوێنی کڕین و جێگای نزیک بۆ سەردانیکردن. (سیری) ئایفۆن تایبەتمەندی کامیرای زیرەکی تێدا نییە.