بازاڕکردن لەلەندەن کارەبا بەرھەم دەھێنێت

توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لەلەندەن توانیان بیرۆکەیەکی ناوازە بھێننە ئاراوە کەببێتە سەرچاوەیەکی ھەرزانی ووزەی کارەبا.

ئەم بیرۆکەیە بە(یەکەم شەقامی زیرەک لەجیھاندا) ناسراوە کەبیرۆکەیەکی ھاورێی ژینگەیە و پیسبوونی ھەوا کەمتر دەکاتەوە و زامنی تەندروستی دەکات بۆ دانیشتوانەکەی.

بەوپێیەی بازارەکان جێی ھەموو کەسە و رۆژانە رێژەیەکی زۆری کەس سەردانی دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆیە بیریان لەدروستکردنی شەقامێکی زیرەک کردۆتەوە کەبەپشت بەستن بەھەنگاوەکانی کڕیارانی ئەو بازارە، بارگاوی بێتەوە و کارەبا بەرھەم بھێنێت.

ئەم شەقامە نوێیە بە Bird Street ناسراوە و لەکاتی بەردەوامی تێپەربوونی کەسێک بەھەموو شەقامەکەدا دەبێتە ھۆی بەرھەمھێنانی ٥ وات ووزە، ئەم ووزە کارەباییەش بۆ رووناککردنەوەی شەقامەکە و بارگاویکردنەوەی مۆبایل بەکاردێت لەکاتی پێویستدا.