بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه‌یان له‌ڕابردوودا به‌دواداچوونی كردووه بۆ نه‌مانی پاره لهبانكهكانو دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌داهاتووشدا به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
(دلێر مه‌حمود) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، لیژنه‌كه‌یان نزیكه‌ی مانگ‌و نیوێكه به‌دواداچوون له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاره له‌بانكه‌كاندا ده‌كات، وتیشی:”پێمانوایه ئه‌و بابه‌ته له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هیچ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیی نییه”.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونیشیكرده‌وه، هۆكاری نه‌بوونی چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، ده‌ركردن‌و زیادكردن‌و خستنه‌ڕووی دراو له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدایه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌رێم ناتوانێت یه‌كلایه‌نانه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دراوی عێراقی له‌بانكه حكومییه‌كاندا، موچه‌ی به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم دواده‌كه‌وێت.