ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رووپێویەکی ورد بۆ دۆخی پیشەسازی لەشاری سلێمانی ئەنجامدەداتو سەرۆکی ژوور لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ‘روپێوییەکەمان خستوەتە بەردەم حکومەتی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەمەبەستی بەرچاوڕونیو چارەسەر کردن”.
سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی ئەمرۆ ٧/١٣ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند “پێشتر کۆمەڵێک داتا و زانیاری بەهەڵە ئەدرا بەکەناڵەکانی ڕاگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی بریارماندا ڕووپێویەکی ورد و دروست بۆ دۆخی پیشەسازی ئەنجام بدەین بۆ ئەم مەبەستەش بیرۆکەکامان ختسە بەردەمی بەرێوبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی و لەسەر بودجەی ژووری بازرگانی ڕووپێویەکە ئەنجامدرا.”
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوە کرد ”ئەم کارە دەبێت بەهەنگاویک بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش رووپێویەکی لەم شیوەیە ئەنجام بدرێت، بەمەبستی ئەوەی بتوانین زانیاری ڕاست و دروست سەبارەت بە بارودۆخی پیشەسازی بدەینە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوانیش هەوڵبدەن پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ بکەن و هەوڵبدەین کەرتی پیشەسازی ببێتە سەرچاوەیەکی تری داهات بۆ هەرێمی کوردستان”.
هەروەها نوێنەری وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی، ئاراس رەوف لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکادا ڕایگەیاند ”زۆر سوپاسی ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین کە ئەم ئەرکەیان خستەسەر شانی خۆیان و توانیان لەڕێگەی بەڕیوبەرایەتی گەشەپێدانی سلێمانیەوە روپێویەکی تەواو دروست لەپاریزگای سلێمانی و سەرجەم قەزا و ناحیەکان ئەنجام بدەن، کە ئەمەش ئیشێکی قورسە و هەتاکو ئێستا بەم وردییە ئەنجام نەدراوە”
نوێنەری وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەش کرد دەتوانرێت پلانێکی ورد و دروست لەسەر ئەم داتایانە دابرێژرێت و هیواداریشم لە شارەکانی هەولێر و دهۆک ئەم روپیویە ئەنجام بدرێت”.
هاوکات بەرێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی، محەمەد جەبار رایگەیاند “زۆر سپاستی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین، بیرۆکەی ئەم کارە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە دارێژرا و بەهاوکاری لەگەڵ بەرێوبەرایەتیەکەی ئێمە توانیمان فۆرمێک دابەش بکەین کە سەرجەم پێداویستیەکان بۆ ئامار کردنی ئەو کارگانە تێدابوو”.
محەمەد جەبار ئاماژەی بەوەش کرد: “ئەم روپێویە ٣٢ رۆژی خایاند سەرجەمی ئەو پۆرژانە بەدوا داچونیان بۆ کراوە بریتین لە ٤٣١٢ پرۆژە کە ٣٦٥٣ پرۆژەیان لەناو شاری سلێمانیدایە ١٠٦ پرۆژە لە پارێزگای هەلەبجەیە ٢٨٠ پرۆژە لە ئیدارەی گەرمیانە، ٢٧٣ لەئیدارەی ڕاپەرینە”.
بەرێوبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی ڕاشیگەیاند “لە ئەنجامی بەدواداچونەکانمان بۆمان دەرکەوت لەسەدا ٤١ی سەرجەم پرۆژەکان لە کاردایە، لەسەدا ١٦ی پرۆژەکان لەکارکردن وەستاون، لەسەدا ١٨ی پرۆژەکان نەماون ، لەسەدا ٢٦ پرۆژەکان شوێنی نەدۆزراوەتەوە شوێن و ژمارە تەلەفونەکان کە لەسەر مۆڵەتەکەیەتی گۆڕاوە و نەدۆزراوەتەوە”.