دادگای فیدراڵی عیراق، سكاڵای چوار فراكسیۆنی كوردی له‌په‌رله‌مانی عیراق كه بریتین له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تكرده‌وه، كه داوایان كردبوو عیراق‌و هه‌رێم یاسای بودجه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره تێیدا هاتووه، ئێمه هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری كورد كه سكاڵامان به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر چوار فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی پێشكه‌ش كردبوو به‌ڵێنی خۆمان برده سه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵی خۆمان دا‌و پێمانوایه كه دادگای فیدڕاڵی خۆی له‌م سكاڵایه لاداوه، به‌بیانوی تایبه‌تمه‌ندی نه‌بوون.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌ئێستادا ئۆباڵی درێژه كێشانی قه‌یرانی دارایی و روبعه مووچه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه كه به‌بیانوی پابه‌ند نه‌بونی هه‌رێمه‌وه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی بڕیوه.
ده‌قی روونكرده‌وه‌ی چوار فراكسیۆنه‌كه…
رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای بودجه له دادگای فیدڕاڵی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ته‌مموز، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای هه‌ر چوار فراكسیۆنی كوردستانی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌تانه‌دان له نا ده‌ستوری بوونی یاسای بودجه‌ی عیراقی بۆ ساڵی 2017 به‌بیانوی تایبه‌تمه‌ندی نه‌بونی دادگاكه‌و ئه‌و بابه‌ته له‌تایبه‌تمه‌ندی دادگای كارگێڕیه.
ئێمه هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری كورد كه سكاڵامان به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر چوار فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆران و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی پێشكه‌ش كردبوو به‌ڵێنی خۆمان برده سه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵی خۆمان دا‌و پێمانوایه كه دادگای فیدڕاڵی خۆی له‌م سكاڵایه لاداوه به‌بیانوی تایبه‌تمه‌ندی نه‌بوون، چونكه له‌راستیدا سكاڵاكه‌ی ئێمه تانه‌ی ده‌ستوری بوو له‌یاسای بودجه‌و ئه‌وه‌ش له‌تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدڕاڵییه‌و چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان له‌دادگا ده‌كرد ماف بۆ خه‌ڵكی كوردستان بگێرێته‌وه، نه‌ك بابه‌ته‌كه له‌خۆی دوربخاته‌وه. لێره‌شه‌وه به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام داكۆكی كار ده‌بین له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌ئێستادا ئۆباڵی درێژه كێشانی قه‌یرانی دارایی و ڕوبعه مووچه له‌ئه‌ستوی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه كه به‌بیانوی پابه‌ند نه‌بونی هه‌رێمه‌وه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی بڕیوه، بۆیه داواده‌كه‌ین له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌مڕۆی حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌ند وه‌ربگرێ و بیر له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و باری سه‌ختی بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌و واش له‌به‌غدا بكات ماف و شایسته‌دارایه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رێكو پێكی بدات و ئێمه‌ش ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارێكین بو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
1- امین بكر – بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
2- زانا سعید – كۆمه‌ڵی ئیسلامی
3- سامان فتاح – یه‌كێتیی نیشتیمانی
4- جه‌مال كوجه‌ر – یه‌كگرتوی ئیسلامی
12ی7ی 2017