سلێمانی … بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت

لە میانەی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانیان، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە دەستدەگیرێت بەسەر  برێکی زۆر خۆراک و مەوادی ماوەبەسەرچوو، کە شیاوی بەکارھێنان نییە و سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنیش رایدەگەیەنێت سەرجەمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەدەبرێت.
 
خالید محەمەد سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: کاری لیژنەکەیان لەناوبردنی ئەو مەوادانەیە کەماوەی بەکارھێنانیان بەسەرچووە و شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ، وتیشی: لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دەستگیراوە بەسەر بری 1 تۆن و 500 سەد کگم خۆراک و مەوادی ماوە بەسەرچوو، جۆری مەوادەکانیشی بریتیبوون لە خواردەمەنی و مەوادی جوانکاری و پاککەرەوە.

سەرۆکی لیژنەکەش ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەمی ئەو مەواد و کەلوپەلانەی کە دەستی بەسەردا گیراوە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراون.