كرێكاران لە ئوردن ئاواتەخوازن حكوومەتی وڵاتەكەیان كرێی رۆژانەیان زیاتر بكات بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی رەوشی سەختی ئێستای ئابووریدا، بتوانن پێداویستییە سەرەكییەكانیان دابین بكەن.
لە 28ی شوباتی رابردوودا، حكوومەتی ئوردن بڕیاری دا كرێی كرێكاران لە 190 دینار (267 دۆلار) بۆ 220 دینار (309) دۆلار بەرز بكاتەوە.
لە ئێستادا رەوشی بازاڕی كاركردن لە ئوردن سەخت و دژوار بووە بە تایبەتیش دوای ئەوەی ئاوارەیەكی زۆری سووری روویان لەو وڵاتە گرتووە.
كرێكاران لە ئوردن بەسەر سێ چیندا دابەش بوون، كرێكارانی ئوردن ، ئاوارە و پەناران.
هاوكات وتەبێژی راگەیاندنی وەزارەتی كاری ئوردن، محەمەد خەتیب رایگەیاند كە زیادكردنی كرێی كرێكاران دەبێتە هۆی سەقامگیری باری دارایی كرێكاران و رەنگدانەوەی ئەرێنیشی لەسەر زیادكردنی خواستی كەلوپەلەکانی خۆماڵی دەبێت.
محەمەد خەتیب وتیشی: “بە زیادكردنی كرێی كرێكاران، هانی گەنجانی بێكار دەدرێت كە هەوڵی كاركردن بدەن”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیاری زیادكردنی كرێی كرێكاران لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی دراوە بە هۆی ئەوەی ئاستی خەرجی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان لەگەڵ هەڵئاوسان بەرزبووەتەوە.
محەمەد خەتیب وتیشی: “لە یەكی شوباتی ساڵی 2012وە بڕیاری زیادكردنی كرێی كرێكاران چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
هاوكات لەگەڵ بڕیاری زیادكردنی كرێ كرێكاران، نرخی سووتەمەنی، پەیوەندی، باج و ژمارەیەك لە مامەڵەكانی حكوومەت بەرزبووەتەوە.