قایمقامی بانه-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رایگه‌یاند، له دوو رێڕه‌وی كاتیدا، مۆڵه‌تیان داوه به چوار هه‌زارو 500 كۆڵبه‌ر، و ده‌توانن كاڵا هاورده بكه‌ن.
محەمەد فەلاحی، لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شارێكی سنورییه، وەکو شارێکی بازرگانی دەناسرێت، و وتی “گەشەی بازاڕی بانە کەمی کردووە و ئەمە هۆشدارییەکە بۆ بانە”.
فه‌لاحی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تەواویی ئە وکەسانەی کە بەڵگەی ڕێکخستنیان هەیە دەتوانن بە ئاسانی لەو دوو ڕێڕەوەوەی دیاریكراوه، کاڵا هاوردە بکەن، بەڵام ئەوانەی کە بەڵگەیان نییە، یان لە ڕێڕەوەکانی ترەوە کاڵا هاوردە دەکەن، ناچنە ڕیزی ئەو ڕێکخستنەوە.
به‌وته‌ی فه‌لاحی، به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخستن بۆ چوار هه‌زارو 500 كه‌سی سه‌ر سنوری كراوه، له ناوچه‌كه، بۆ هاورده‌كردنی كاڵا.
“پیشە دەستییەکانی بانە کە سەردەمانێک ناوبانگی دەرکردبوو ئێستاکە ماددە سەرەکییەکانی لە عێراقەوە هاوردە دەکرێت و هەر ئەم هۆکارە بەرهەمی پیشە دەستییەکانی خستووه‌تە ژێر کاریگەرییەوە” قایمقامی بانه وای وتووه.