بازرگانانى عه‌ره‌ب، ژماره‌یه‌كى زۆر مریشكى كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ریان له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووكه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق گواسته‌وه، خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كى به‌خێوكردنى مریشكى كوردى ئاماژه به هه‌ڵكشانى خواست له‌سه‌ر مریشك و كه‌ڵه‌شێرى كوردى ده‌كات.
جموجۆڵى بازرگانانى عه‌ره‌ب بۆ كڕینى مریشكى كوردى له كوردستاندا ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌وان مریشك بۆ شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌گوازنه‌وه.
مریشكى كوردى جگه له چێژه تایبه‌ته‌كه‌ى، تواناى به‌رگه‌گرتنى گه‌رماى زیاتره، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه خواستى له‌سه‌ر زیاتر بێت.
مریشك و كه‌ڵه‌شێرى كوردى له كوردستاندا ره‌واجى تایبه‌تى هه‌یه، چه‌ندان چێشتخانه‌ى تایبه‌ت به مریشك و كه‌ڵه‌شێرى كوردى كراونه‌ته‌وه و ئێسته له چه‌ند په‌له‌وه‌رگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خێو ده‌كرێن.
غه‌ریب پێنجوێنى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند “هیچ یاسایه‌ك نییه پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى بكات، ته‌نیا له‌كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و نزمبوونه‌وه‌ى نرخى مریشك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به دانانى باج له‌سه‌ر مریشكى هاورده‌كراو”.
“هه‌ندێك جار ئه‌و مریشك و به‌رهه‌مانه‌ى دێنه كوردستان به‌تایبه‌تى له وڵاتانى توركیا و ئێران، نرخیان هێنده نزمه به‌دانانى باجیش هێشتا به‌رهه‌مى ناوخۆیى ناتوانێت ڕكابه‌رى بكات، به‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره رووبه‌ڕووى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌بێته‌وه”، پێنجوێنى واى وت.
ساڵى رابردوو به‌هۆى هاتنى به‌رهه‌مێكى زۆرى رووسى و توركى نرخى مریشك له كوردستان گه‌یشته خوار هه‌زار و 500 دینار بۆ هه‌ر مریشكێك بێ كێشان و له‌بڕ، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تى خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشكى زیندووى لێكه‌وته‌وه.