كۆمپانیای گوگڵ هەوڵدەدات هەنگاوێك پێش ئه‌پڵ بكه‌وێت ‌

كۆمپانیای گوگڵ ٨٨٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی خستۆتە بەردەم كۆمپانیای ئێڵ جی بۆ دروستكردنی جۆرێكی نوێ لە شاشەی مۆبایل. وەبەرهێنانەكەش بۆ گەشەدانە بە تەكنیكی شاشەی (OLED) لاستیكی لە مۆبایلی زیرەكدا.

رۆژنامەی ئەلەكترۆنیك تایمز لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، كۆمپانیای گۆگڵ ئەو وەبەرهێنانەی خستۆتە بەردەم ئێڵ جی لە پێناوی مسۆگەركردنی سەرچاوەیەكی جێگیر بۆ بەدەستهێنانی شاشەی نوێی (OLED) ی لاستیكی بۆ نەوەی نوێی مۆبایلی پیكسڵی زیرەك.

سامسۆنگ لە تەلەفۆنی گالاكسیدا شاشەی (OLED) چەماوە بەكاردێنێت لەكاتێكدا ئەپڵ لە مۆبایلی نوێی ئایفۆندا هەمان تەكنیك بەكارناهێنێت، ئەوەش مانای وایە گوگڵ هەوڵدەدات هەنگاوێك بەرەو پێشتر بچێت و لە بری شاشەی چەماوە، شاشەی لاستیكی گەشە پێبدات.