بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەسەر گۆڕینی وادەی دەوام لەفەرمانگەکەیاندا روونکردنەوە دەدات و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکە دەڵێت:ھۆکارەکەی گۆڕانکارییە لەسیستمی پاسپۆرت و بۆماوەیەکی کاتی دەبێت.

عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی راگەیاند:بەھۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەسیستمی پاسپۆرت و گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان لەسیستمەکەی ئێستا بۆ نوێیەکە، دەوامی رۆژانە لە بەڕێوەبەری پاسپۆرت لە 8:30خولەکەی بەیانییەوە بۆ 6ی ئێوارە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا کە گۆڕانکاییەکە بۆماوەیەکی کاتی دەبێت، بەھۆی ئەوەی ھەموو زانیارییەکان لەسیستمەکەی ئێستاوە دەخرێتەسەر سیستمە نوێیەکە، تاوەکو پرۆسەی گواستنەوەی زانیارییەکانیش تەواودەبێت دەوام بەمشێوەیە دەبێت و دواتر دەگۆڕدرێت.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، وتیشی:ئەم گۆڕانکارییە لەکاتی دەوامدا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانە، کەسەرەڕایی دواکەوتنی موچە، تا کاتژمێر 6ی ئێوارە دەوامدەکەین.