ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كوردستان كار له‌سه‌ر خراپی كوالێتی به‌نزین و كێشه‌ی كۆمپانیای چاڤی لاند ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن كه هێنانی به‌نزین زۆر ناته‌ندروسته‌و كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندمان نیه بۆ هێنانی به‌نزین، هه‌روه‌ها كێشه‌ی چاڤی لاندیش روونده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ 10-7-2017 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به دوو كه‌یس كرد كه ئێستا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی دیار.
عومه‌ر عینایه‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیستی گۆڕان له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دوو كه‌یس قسه ده‌كه‌ین، یه‌كه‌میان كه‌یسی كوالێتی به‌نزین و كه‌یسی دووه‌میشیان كێشه‌ی چاڤی لاند، ئه‌ركی ئێمه له كه‌یسه‌كاندا به‌رگریكردن له مافی گشتییه.
وتیشی: 15 په‌رله‌مانتار ئه‌م كه‌یسه‌مان ئاماده كردووه.
بۆ كێشه‌ی كوالێتی به‌نزین ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی: له ماوه‌كانی رابردوودا 40 ته‌نكه‌ر به‌نزین هاتووه‌ته سلێمانی كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین خراپیان هه‌ڵگرتبوو، كه به شێوه‌یه‌ك زۆر مه‌ترسیدار بوو و هه‌ڕه‌شه له ژیانی مرۆڤ ده‌كات، خۆی ده‌بێت رێژه‌ی بێنزاینه‌كه‌ی (12 -14)% بووه كه نابێت رێژه‌كه‌ی به‌پێی ستاندارد له 1٪ زیاتر بێت، چونكه ژه‌هراوی ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه له ژیانی مرۆڤ ده‌كات، هه‌روه‌ها رێژه‌ی په‌ستان (ROP)ی به‌نزینه‌كان كه نابێت رێژه‌كه ٪60 زیاتر بێت، به‌ڵام به‌نزینه‌كه له‌و رێژه‌یه زیاتره‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره كه ده‌بێته هۆی گڕگرتن، كه ده‌بێت ئه‌و رێژه‌ی په‌ستانه ده‌بێت به‌پێی وه‌رزه‌كان بگۆڕدرێت و سوتاندنی ئۆتۆمبێل له وه‌رزی هاویندا یاخود وه‌ستانی فیول په‌مپی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌م رێژه‌ی په‌ستانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی: به‌هۆی خراپی ئه‌م به‌نزینه‌شه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌بڕی 2 ملیار‌و 190 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی كۆمپانیاكه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نزینه‌كه، جگه له‌وه‌ی 20 ته‌نكه‌ر دزه‌ی كردبوو و به‌كارهێنرابوو، كه ئێمه‌ش نه‌مانتوانی لێی بێده‌نگ بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه جێگه‌ی سه‌رنج بوو سزاكه جێبه‌جێ نه‌كرا، كه كارێكی نابه‌جێ بوو.
وتیشی: هێنانی به‌نزین له هه‌رێمدا ناته‌ندروسته‌و كوالێتی زۆر خراپه، چونكه یه‌ك تاقیگه‌ی ناوه‌ند له كوردستاندا هه‌یه ئه‌ویش له هه‌ولێره، ته‌نها ئه‌و شاره سوودی لێده‌بینێت، له سلێمانی سێ تاقیگه‌ی گه‌ڕۆك هه‌یه، كه ژماره‌یان كه‌مه‌و داواشمان كردوه كه زوو زوو چێك بكرێن و ژماره‌شیان زیادبكرێت، راشیگه‌یاند: په‌رته‌وازه‌یی زۆر له رێنماییه‌كان هه‌یه‌و به‌نزینخانه‌یه‌كی بێ شوماریش كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عومه‌ر عینایه‌ت وتی: په‌رته‌وازه‌یی له رێنمایه‌كاندا هه‌یه‌و ئه‌و باخیرانه‌ی دێن بڕوانامه‌ی هاتنیان نیه‌و jps یان نیه نازانین ئایا رێگه پێدراوه یان رێگه پێدراو نیه، هه‌روه‌ها كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندمان نیه بۆ هێنانی به‌نزین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 50 گۆره‌پانمان هه‌یه بۆ عه‌مباركردنی سوته‌مه‌نی، ته‌نها 3یان مۆڵه‌تیان هه‌یه‌و له شوێنی زۆر هه‌ستیاریشدان و نزیكن له ناوچه گه‌شتیاری و نیشته‌جێبووه‌كان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی چاڤی لاندیش وتی: به‌لای ئێمه‌شه‌وه چاڤی لاند پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری گرنگه، كێشه‌كه‌شی ئه‌وه‌ی 3 ڤێلای هه‌بووه له‌گه‌ڵ هۆتێلێكی گه‌شتیاری و بازاڕێكی گه‌شتیاری، كۆمپانیاكه ویستیویه‌تی دروستی بكات، به‌ڵام رێگری لێكرا.
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێمه لێی تێگه‌یشتین رووبه‌رێكی زۆر فراوان له‌سه‌ر چاڤی لاند تاپۆ كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی پێداویستیه‌كانی چاڤی لاند بكرێت، بۆیه بره‌داران له شاره‌وانی كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌وه رووبه‌رێكی زۆری شاره‌وانی له‌سه‌ر چاڤی لاند تاپۆ كراوه كه هه‌ندێكیان موڵكی گشتین وه‌ك شه‌قامه دوو سایده‌كه‌ی به‌رده‌می و دارستانه‌كه‌ش كه به هی چاڤی لاند هه‌ژمار كراوه.
له كۆتایشدا وتی: له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كه، ئێمه داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كه‌ین.