كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی پرۆسه‌ی بیرهه‌ڵكه‌ندن به‌شێوه‌ی تێست له بلۆكی نه‌وتی تاوكێ ڕایگه‌یاند.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆى ڕایگه‌یاندووه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه دوای چه‌ندین تێستی چڕوپڕی جیۆلۆجی بووه بۆ یه‌ده‌گی نه‌وتی له بیره‌نه‌وتی فیشخابوور 2 بووه.
بیژان موسافه‌ر ڕه‌حمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دی ئێن ئۆ ڕایگه‌یاندووه” به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ 16 مانگه له‌سه‌ر یه‌ك شایسته داراییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرین به‌پێی گرێبه‌سته‌كان، ئێمه هه‌ڵكه‌ندنی بیرمان زیاتر كردووه‌و ئێستا سێ سه‌كۆی نه‌وتی به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیڤ به‌درێژایی ناوچه‌كه كارده‌كه‌ن. ئێمه زۆر دڵخۆشین له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی فیشخابوور”.
كۆمپانیاكه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ په‌ره‌پێدانی پلانی كێڵگه‌ی تاوكێ، له 8ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستیكردووه به‌هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌نه‌وتی فیشخابوور 3.
پلانه‌كه دامه‌زراندن و وێستگه‌یه‌كی به‌ر هه‌مهێنانی سه‌ره‌تایی هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ، دواتر دروستكردنی بۆرییه‌كی نه‌وتی بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی به‌وێستگه‌ی هه‌نارده‌كردنی تاوكێ له فیشاخابوور له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌نجامی تێسته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌شێوه‌ی ئاسۆیی ده‌ریانخستووه، ناوچه‌كانی شیرانیشی سه‌روو توانای به‌رهه‌مهێنانی (3800) به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا،شیرانیشی خواروو (4,000) ) به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكداو قه‌مچووغه (1,100) به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا هه‌یه.
به‌رهه‌مهێنانی ئێستای كێڵگه‌ی تاوكێ، تێكڕا بریتییه له 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
له‌كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه ده‌ستكراوه به به‌رهه‌مهێنان نه‌وت له شیرانیشی خواروو به توانای تێكڕای 4,500 به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا، به‌رهه‌مه‌كه به تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ فیشخابوور و له‌وێشه‌وه به بۆری هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ خاوه‌نی له‌سه‌دا 55ی قازانجی پشكه‌كانی بلۆكی تاوكێییه، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی خاوه‌نی له‌سه‌دا 25ی پشكه‌كانه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی له‌سه‌دا 20ی پشكه‌كانه.