عێراق و ئێران كار لەسەر كێڵگەیەكی نەوتی هاوبەش دەكەن

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه‌، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ گێڵگه‌ی حه‌وێزه،‌ یه‌كه‌م بیره‌ نه‌وتیان لێداوه‌ ده‌ستیان به‌ ده‌رهێنانی نه‌وت كردووه‌.

جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتووین بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ هاوبه‌شه‌كانی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و كێڵگه‌ی نه‌وتی حەوێزه‌ش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌.

وتیشی، به‌پێی راپۆرتی رووپێوی، یه‌ده‌گی نه‌وتی كێڵگه‌كه‌ له‌ یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وت زیاتره‌.

كێڵگه‌ی نه‌وتی حوێزه‌ كه‌وتووه‌ته‌ پارێزگای میسان و به‌كێڵگه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و ئێران داده‌ندرێت، ئێستا هه‌ردوو له‌سه‌ر شێوازی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ رێككه‌وتوون، یه‌كه‌م بیریش له‌ كێلگه‌ نه‌وتییه‌ لێدراوه‌.