وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بدات، كۆمپانیاكان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ڕاییكردنی كاره‌كانیش ده‌ستبه‌كارببێت.
(سه‌فین دزه‌یی) وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهNNA ڕایگه‌یاندوە، حكومه‌تی ناوه‌ند به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی (2012)، هه‌تا ئێستا قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی له‌سه‌ر ماوه، كه له‌هه‌رێمی كوردستان كاردهكهنو بڕی قه‌رزه‌كه‌ش (350) ملیار دیناره.
سه‌فین دزه‌یی وتی:”به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كاركردنی كۆمپانیاكان په‌یوه‌سته به‌پێدانی مافی ئه‌و كۆمپانیایانه، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبهستو بۆندانه‌ی له‌گه‌ڵیان واژۆكراوه، به‌و هۆیه‌وه هه‌تا قه‌رزه‌كانیان پێنه‌درێته‌وه، ناتوانن به‌و جۆره به‌رده‌وامبن”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌تا گرفتی قه‌رزی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌ست به‌كاره‌كانیان ناكه‌نه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه به‌گوێره‌ی یاسا‌و گرێبه‌سته‌كان بۆیان هه‌یه نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ناوی عێراقه‌وه بفرۆشن‌و پشكی خۆیان وهربگرنو پشكی عێراقیش بگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدراڵ، به‌ڵام كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ناتوانن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.