سلێمانی.. 300 كیلۆ خورمای خراپبوو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمای خراپبودا.

ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ دوای سه‌ردانیان بۆ عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ له‌ جۆر و كوالێتی خواردنه‌كان ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمای خراپبودا.

وتیشی: ئه‌و خورمایه‌ نزێكه‌ی بڕی سێ سه‌د كیلۆ ده‌بێت كه‌ شیاوی خواردن نه‌بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد کە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی  و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەر بەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت خورماکە لە ناوچەی تانجەرۆ لەناودەبرێت.