چه‌ندین پێناسه‌ی جیاواز بۆ كه‌رتی هاوبه‌ش كراوه، كه گرنگترینیان پێكه‌وه كاركردنی كه‌رتی گشتی‌و كه‌رتی تایبه‌ته. كه‌رتی هاوبه‌ش نه 100% كهپیتالیزمهو نه 100% سۆشیالیزمە.
كه‌رتی هاوبه‌ش به‌و مۆدیله له‌ئابوری ده‌وترێت كه هه‌م به‌رنامه‌ڕێژی دهوڵهتییو هه‌م رێكاره‌كانی بازاڕ ره‌چاو ده‌كرێت. كه‌رتی هاوبه‌ش به‌پێی رێنمایی‌و یاسا‌و رێككه‌وتنێكدا، سه‌رچاوه‌كانی داهاتو چالاكی له‌پڕۆژه‌یه‌كدا له‌نێوان كه‌رتی گشتی‌و كه‌رتی تایبه‌تدا دابه‌ش ده‌كات.
هاوكاریی نێوان بازاڕ (ماركێت)و ده‌وڵه‌ت به‌كه‌رتی هاوبه‌ش ناوده‌برێت. كه‌رتی هاوبه‌ش وه‌ك نیو كهپیتالیزمیش ئاماژه‌ی پێده‌كرێت. كه هه‌م ره‌گه‌زی ئابوری گشتی‌و هه‌م ره‌گه‌زی ئابوری تایبه‌تی تێدا تێهه‌ڵكێش ده‌كرێت. له‌كه‌رتی هاوبه‌شدا هه‌م ره‌گه‌زی كه‌پیتالیزم هه‌یه‌و هه‌م سۆشیالیزم. به‌ڵام له‌ڕووی لۆژیكییه‌وه باڵاده‌ستی بۆ بازاڕی ئازاده.
له‌هه‌ندێك له‌وڵاتان ئه‌م ئابورییه به‌سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیش پێناسه ده‌كرێت. كه ده‌وڵه‌ت رۆڵی كۆمپانیایه‌كی قازانج ویست ده‌بینێت. له‌ساڵانی ده‌یه‌ی 1970و 1980 ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا به‌پله‌ی جیاواز به‌ئابوری هاوبه‌ش ئاشنا بون‌و په‌یڕه‌ویان كرد.
به‌هاتنه‌سه‌ر كاری مارگرێت تاتشه‌ر ئه‌م ره‌وته راوه‌ستانی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌و زیاتر باوه‌ڕی به‌بازاڕی ئازاد بوو، ئه‌و پرۆسه‌ی تایبه‌تسازی له‌به‌ریتانیا پراكتیزهكردو بیرۆكه‌ی تایبه‌تسازی بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
كه‌واته كه‌رتی هاوبه‌ش پێكهاته‌یه‌كه له‌ئابوری سه‌رمایه‌داریی‌و سۆشیالیستیی، موڵكایه‌تی تایبهتیو موڵكایه‌تی ده‌وڵه‌تی. مۆدیلێكی ئابورییه كه چه‌ندین لایه‌نی جیاواز له‌یه‌ك سیسته‌می ئابورییدا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن.
زاراوه‌ی كه‌رتی هاوبه‌ش یان ئابوری هاوبه‌ش له‌ده‌یه‌ی 1930یه‌وه لهلهبهریتانیا سه‌ریهه‌ڵداو له‌لایه‌ن سیاستمه‌دارو خاوه‌نكارانه‌وه پشتگیری كرا، هه‌رچه‌نده نه‌یاریشی زۆر بوو. ئه‌م مۆدیله ئابورییه زاده‌ی رۆژگاری پڕ له‌ململانێی دو كوتله‌ی به‌هێزی سۆشیالیزم‌و سه‌رمایه‌داریی‌و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سارد بوو، وڵاتانی رۆژئاوا سیسته‌می سهرمایهداریو بازاڕی ئازادیان په‌یڕه‌و دهكردو یه‌كێتی سۆڤیهتو ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتیش سۆشیالیزم‌و كۆنتڕۆڵ‌و ئاڕاسته‌كردنی بازاڕ. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌و ده‌نگانه زیاتر به‌رزبونه‌وه كه خوازیاری چاكسازی هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌و پاراستنی ژینگه بوون.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا، كه‌رتی هاوبه‌ش داهێنرا كه هه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می سهرمایهداریو هه‌م سیسته‌می سۆشیالیزم به‌دیده‌كرێت، چاودێری‌و ده‌ستێوه‌ردانی دهوڵهتو كار كردن به‌پره‌نسیپه‌كانی بازاڕی ئازاد ره‌چاو ده‌كرێت.
كه‌پیتالیزم
له‌سیسته‌می كهپیتالیزمدا، بازاڕ‌و ئابوری ئازاده‌و موڵكایه‌تی تایبه‌تیی باڵاده‌سته‌و بازاڕ هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان چالاكیه ئابورییه‌كاندا دروستدهكاتو ده‌رفه‌تی كێبڕكێ بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌ڕه‌خسێنێت. له‌سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت به‌دیده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتی ئابوری‌و بازاڕ، ئامڕازه‌كانی بهرههمهێنانو سه‌رمایه لای كه‌رتی تایبه‌ته. ئامانج له‌چالاكی ئابوری به‌ده‌ستهێنانی سوودو قازانجه، بازاڕ هه‌موو چالاكییه ئابورییه‌كان رێكده‌خات. سیسته‌می كه‌پیتالیزم یان سه‌رمایه‌داریی له‌روی مێژووییه‌وه چه‌ندین قۆناغی بڕیوه، كه له‌كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه له‌به‌ریتانیاوه سه‌ریهه‌ڵداو پاشان به‌وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی كرد. له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه‌م نین ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی به‌هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی جیاوازیی چینایهتیو نایه‌كسانی ناوده‌به‌ن.
سۆشیالیزم
له‌ئابوری سۆشیالیستیدا موڵكایه‌تی تایبه‌تی ره‌تده‌كرێته‌وه‌و موڵكایه‌تی گشتی یان كه‌رتی گشتی په‌یڕه‌و ده‌كرێت. كه بریتییه له‌داموده‌زگاكانی حكومهتو موڵكایهتیو خاوه‌نداریان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوڵاتیان. سیاسهتو بهرنامهڕێژیو پلانی ئابوری به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زییه‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داده‌ڕێژرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودو قازانج‌و كێبڕكێ له‌به‌رچاو بگیرێت.
له‌كه‌رتی گشتیی‌دا، ده‌وڵه‌ت باڵاده‌سته به‌سه‌ر كه‌رته سهرهكیهكیانی ئابوری‌و ئامڕازه‌كانی بهرههمهێنانو پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كییه‌و ئابوری ئاڕاسته‌ده‌كات، له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌وڵه‌ت ئه‌وه بۆ هاوڵاتیان دیاریده‌كات كه ده‌بێت چی به‌كاربهێنێت یان به‌كارنه‌هێنێت له‌پێناو ئامانجێكی نیشتمانی باڵاداو حكومه‌ت ئیداره‌ی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ر كردنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك.
یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران‌و وڵاتانی كۆمۆنیستی ئه‌وروپای رۆژههڵاتو چین‌و كۆریای باكورو كوبا، دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌م سیسته‌مه‌یان ئه‌زمون كردووه، كه زۆربه‌یان سه‌ره‌نجام تێكشكاونو له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نهبوننو بونه‌ته هۆی دواخستنی ئابوری وڵاته‌كانیان.
كه‌رتی هاوبه‌ش مۆدیلێكی جیاواز
هه‌ریه‌ك له‌م دوو مۆدیلانه، به‌بڕوای ئابوری‌ناسان لایه‌نی باش‌و خراپی خۆیان هه‌بووه، هه‌ربۆیه په‌نابردنه به‌ر كه‌رتی هاوبه‌ش هه‌وڵدان بووه بۆ داهێنانی مۆدێلێك كه لایه‌نی باشییی هه‌ردوو شێوازه ئابورییه‌كه كۆبكاته‌وه. ده‌وڵه‌ت ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی سوودی گشتی‌و رێگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران، كه‌رتی تایبه‌ت پلانی درێژخایه‌ن داده‌نێت به‌مه‌به‌ستی چالاككردنی ئابوری‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌و زه‌مینه‌سازكردن بۆ كێبڕكێ‌و ده‌ركه‌وتنی باشترینه‌كان، وڵاتانی ئهسكهندناڤیا باشترین نمونه‌ی ئه‌م جۆره ئابورییه‌ن، كه زیاد له‌دو سیسته‌می ئابوری به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌مجار ئه‌م مۆدیله ئابورییه له‌وڵاتانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، چه‌په‌كانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی پارته سۆشیال دیموكراته‌كانی وه‌ك پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو كاری به‌ریتانی شێلگیرانه پشتگیری‌یان كرد. دواتریش ئه‌م بیرۆكه‌یه ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ وڵاتانی سۆسیالیستیش كه ده‌ستێوه‌ردانی دهوڵهتو به‌رنامه‌ڕێژی مه‌ركه‌زیی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و چاكسازیی له‌سیاسه‌تی ئابورییاندا بكهنو زیاتر بازاڕ به‌ڕووی ئازادی‌دا بكه‌نه‌وه، وڵاتانی تازه پێگه‌شتووش به‌هه‌مانشێوه بۆ خۆبه‌دورگرتن له‌لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی سیسته‌می بازاڕی ئازاد‌و سۆسیالیستی، ئه‌م سیسته‌مه ئابورییهیان په‌یڕه‌وكرد له‌پێناو ئابورییه‌كی نمونه‌ییدا. ئه‌م ئاڕاسته‌یه بۆ له‌یه‌ك نزیكخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو سیسته‌می سهرمایهداریو سۆشیالیستی بوو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی.
سیما دیاره‌كانی كه‌رتی هاوبه‌ش
بونی كه‌رتی گشتی‌و كه‌رتی تایبه‌تی له‌چالاكی ئابوری‌دا، بونی پلان‌و ئاڕاسته‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پشتبه‌ستن به‌ئازادی بازاڕ، به‌دیهێنانی ئامانجی پڕۆژه تایبه‌ته‌كان له‌ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا.
هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ژێرخانی ئابوری، ئاو‌و كاره‌باو رێگا‌و بان‌و پردهكانو ئامڕازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی‌و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه مافی كرێكاران بپارێزرێت‌و هه‌لی كاری بۆ بێكاران بڕه‌خسێت‌و هه‌لومه‌رجی كار‌و كرێ‌و دڵنیایی كۆمه‌لایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكرێت‌و مافی موڵكایه‌تی تایبهتیو كاركردن به‌میكانیزمه‌كانی بازاڕ ره‌چاو بكرێت.
هه‌وڵدان بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییدا، له‌ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی رۆڵه‌كان له‌نێوان كه‌رتی تایبهتو حكومه‌تدا، له‌ڕێگه‌ی چاودێری حكومه‌ته‌وه به‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تدا بۆ زامن كردنی كوالێتی به‌رزو رێكخستنی چالاكی ئابوری‌و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبهشو پاراستنی بهرههمهێنهرانو چاودێری سیسته‌می بازاڕ‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بۆ به‌كاربه‌ر.
دیدێكی جیاواز بۆ كه‌رتی هاوبه‌ش
سه‌رباری ئه‌وه‌ش زۆرجار ره‌خنه ئاڕاسته‌ی ئه‌م مۆدیله ئابورییه ده‌كرێت كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م زیاتر ده‌چێته خزمه‌تی سه‌رمایه‌دارییه‌وه له‌ڕێگه‌ی بڕه‌ودان به‌كاركردن به‌میكانیزمه‌كانی بازاڕی ئازاد‌و هه‌وڵدانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆ بچوكبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت، گه‌وره‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه سنورێك نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی رۆڵی حكومهتو رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی كه كه‌رتێكی تایبه‌تی راسته‌قینه‌و سه‌ربه‌خۆ له‌ئارادا نه‌بێت. ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌م مۆدیله ده‌گیرێت كه سیسته‌مێكی ئابوری سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌چه‌ند سیسته‌مێكی ئابوریی جیاواز. كه كهپیتالیزمو سۆشیالیزم به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه، نه له 100% كهپیتالیزمهو نه له 100% سۆشیالیزم، به‌ڵكو رێژه‌یه‌كی كهپیتالیزمهو رێژهیهكیشی سۆشیالیزم.
به‌ڵام سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێویسته ئه‌و راستییه نادیده نه‌گیرێت كه په‌یڕه‌ویكردنی مۆدیلو سیسته‌مێكی دیاریكراوی ئابوریی له‌هه‌ر وڵاتێكدا، سیسته‌می سیاسی‌و حكومڕانی ئه‌و وڵاته‌ش دیاریده‌كات. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئازاد بین، ده‌بێت پشتگیری له‌و سیسته‌مه ئابورییه بكه‌ین كه ئازادی سیاسی زامن ده‌كات.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی