دامەزراوەی ئینتەر نەیشنز نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوی کردەوە تایبەت بە رەوشی کارکردنی کرێکارانی بیانی لە وڵاتانی جیھان لەو راپۆرتەدا ریزبەندی بۆ ئەو وڵاتانە کردووە کە مەترسیدار ترین و خراپترین وڵاتن بۆ کارکردن تیایاندا.
ئینتەر نەیشنز دامەزراوەیەکە لە جیھاندا ئاماری گشتی کۆ دەکاتەوە بە تایبەت ئەو بوارانەی کاریگەری لەسەر ئابوری جیھان ھەیە ، لەو راپرسیەدا کە ئەنجامی داوە و ١٤ ھەزار کەس بەشدارییان تیا کردووە لە وڵاتانی جیا جیا و بە شێوەیەکی گشتی وڵاتای جیھانیان کردووە بە چەند پلەیەکەوە لە رووی سەلامەتی پیشەییەوە و ھەروەھا پارێزگاری کردن لە ژیانی کرێکاران و تیایدا مەکسیک ریزبەندی پێنجەمی خراپترین وڵاتی جیھانی وەرگرتووە و ئەم وڵاتە خراپترین وڵاتە بۆ باری بژێوی کرێکاران و ھەربۆیە زۆربەی کرێکاران لەو وڵاتە خەڵکی ناوخۆی مەکسیکن و زۆربەی ئەوانەشی لە وڵاتانی جیھان ئیش دەکەن مەکسیکین.
ڤیتنام پلەی “٤”ەم وەردەگرێت لە رووی خراپترین دەوڵەتەوە بۆ کار کردن و ژیان تیایدا بە تایبەت بۆ بیانیەکان کەروو لەو وڵاتە دەکەن ، نرخی خواردن لەو وڵاتە بە جۆرێکە ئەوەی کرێکار پەیدای دەکات لە نان خواردندا خەرجی دەکاتەوە.
تایوانیش پلەی سێھەمی ریزبەندییەکەی گرتووە ھەر بەھەمان ھۆکار و و لە سەدا ٨٣ ی بەشداربووەکان جەختیان لە خراپی ئەو وڵاتە کردۆتەوە ، لە دوای ئەویش تایلاند دێت ئەو وڵاتەش بۆ کرێی مانەوە وڵاتێکی باش نیە.
لە پلەی یەکەمیشدا بۆ خراپترین وڵاتی جیھان تایبەت بە کرێکاری بیانی وڵاتی ئۆکرانیایە ، لەم وڵاتەدا کرێی مانەوە و خواردن و تەندروستی لە ئاستێکی باڵادایە و کرێکار ناتوانێت بە ئاسانی ئەوەی ئەیەوێت بە دەستی بھێنێت.